دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو لیوا و فەوجانەی هێزەکانی پێشمەرگە کە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان نایانگرێتەوە، وە دوو سەرچاوە دەڵێن هۆکارەکەی ئەوەیە تێبینی لەسەر فەرماندەکانی ئەو هێزانە هەیە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوەکەی دەڵێت،"وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەینێت کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندیێکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نیە ، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.
گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە هەبوونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردووە .
چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە."