Accessibility links

عێراق گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای BP ی بەریتانی واژۆ دەکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی کەرکوک

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، عێراق گرێبەستێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای BP ی بەریتانی واژۆ کرد و هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی باکوری کەرکوک.

نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە بەغدا لە نێوان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و مورای ئۆچینکلۆس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی پی واژۆ کراوە، کۆمپانیای بی پی پەرە بە چوار کێڵگەی نەوت و گاز دەدات لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری کەرکوک.

بی پی و وەزارەتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2013 ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد بە مەبەستی چۆنیەتی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک.

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەریتانی پترۆلیۆم، مەزەندە دەکرێت کێڵگەکانی کەرکوک نزیکەی 9 ملیار بەرمیل نەوتی تێدا بێت.

بەڵام ئەو ڕێککەوتنە لە ساڵی 2014 هەڵپەسێردرا، کاتێک سوپای عێراق لە بەرامبەر داعش لەو ناوچەیە پاشەکشەی کرد و ڕێگەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دا کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی کەرکوک بکات.

بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێن کۆمپانیای BP دەست دەکات بە داڕشتنی پلانێکی گەورە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کێڵگەکانی کەرکوک و بای حەسەن و جامبور و خەباز.

کێڵگەی نەوتی کەرکوک لە ساڵی 1927 دۆزرایەوە و پیشەسازی نەوتی عێراقی تێدا دامەزرا.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە دوای عەرەبستانی سعودیە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG