Accessibility links

دوو سەرچاوەی ئاسایشی دەڵێن تەرمی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک لە بەیروت دۆزراوەتەوە


دوو سەرچاوەی ئاسایشی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، تەرمی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵا بە ناوی فوئاد شوکر کە بە سەید موحسن ناسرابوو لە ژێر داروپەردووی باڵەخاڵەخانەیەکی ڕووخاو لە گەڕەکێک لە باشووری بەیروتی پایتەخی لوبنان دۆزرایەوە.

ئەو فەرماندەیەی حزبوڵا بە یەکێک لە دەستەڕاستەکانی حەسەن نەسڕوڵا ڕێبەری حزبوڵا دادەنرا، هەروەها ڕاوێژکاری نەسڕوڵا بووە بۆ دانانی پلان و ڕێکخستنی هێرشەکان. ئیسرائیل دەڵێت ناوبراو بەم دواییانە سەرپەرشتی ئەو هێرشانەی دەکرد کە لە لوبنانەوە دەکرانە سەر ئیسرائیل.

هەروەها لەلایەن ئەمەریکاوە داواکراو بووە کە هەر کەسێک زانیاری لەسەر بدات بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرا، چونکە دەستی هەبوو لە تەقاندنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە بەیروتی پایتەخت لە 23ی مانگی دەی 1983 کە بووە هۆی کوژرانی 241 سەربازی ئەمەریکایی و برینداربوونی 128 سەربازی دیکە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG