Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە بەرژەوەندی تورکیا دەبێت


میدیاکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پێی وایە گۆڕانکاریی لە بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی یازدەی ئەمساڵ ڕەنگە ئەرێنی بێت بۆ گەشەسەندنی پیشەسازی بەرگری تورکیا.

سەرۆکی تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی لە باکوری قوبرسەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێمە پێمان وایە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ڕۆڵێکی دیاریکەری دەبێت لەم کارەدا. ئێمە سەیر دەکەین بزانین لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا چ جۆرە هەنگاوێک بگیریتەبەر، بەڵام پێموایە ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی تورکیا دەبێت."

تورکیا هاوکاتی فشارەکانی سەری بەهۆی سزاکانی ڕابردووی پەیوەست بە چەک لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆوە، هەوڵیداوە پەرە بە کەرتی پیشەسازی سەربازی خۆی بدات کە بریتین لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتی دەریایی و فڕۆکە. هەروەها لە زاری ئەردۆغانەوە بڵاوکراوەتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا خوازیاری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیان، هەرچەندە ئاماژەی بە ناوی وڵاتەکان نەکردووە.

لە کاتێکدا دەوترێت ئەردۆغان لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا پەیوەندییەکی تایبەتی باشی لەگەڵ ترامپدا هەبووە، بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ لە ساڵی 2020دا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەلایەن ئەنکەرەوە، سزای بەسەر بەرگری تورکیادا سەپاند.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG