Accessibility links

CPJ داوای لێکۆڵینەوە لە برینداربوونی دوو ڕۆژنامەوانی کورد لە سنوری شنگال دەکات


کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان (CPJ) داوا لە بەرپرسانی تورکیا و عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە هێرشێکی گوماناوی تورکیا بکەن کە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ڕۆژنامەوانی کورد.

بەپێی وتەی ئەرگەش شینگالی، ئەندامی دەستەی کەناڵی Çira TV کە بنکەکەی لە ئەڵمانیایە، پەیامنێرانی تەلەفزیۆنی چرا، میدیا حوسێن و موراد میرزا لەگەڵ شۆفێرەکەیان بە ناوی خەڵەف خدر کراونەتە ئامانج کاتێک لە ڕوماڵی دەیەمین ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر گوندی تەل قەساب دەگەڕانەوە.

شینگالی گوتیشی "ئۆتۆمبێلەکە هیچ هێما و نیشانەیەکی میدیایی پێوە نەبووە."

بەگوێرەی شەنگالی و مەهڤان هێنجی، سەرۆکی یەکەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە یەبەشە (YBG) هێرشەکە ڕۆژی دووشەممە 8ی مانگی حەوت ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەوانانی لە ناوچەی شنگالی کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنی چرا و ڕاپۆرتێکی میدیای لایەنگری پەکەکە 'ڕۆژنیوز' کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، ئەو بەنگەشەیەش لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە.

شینگالی بە CPJی ڕاگەیاند، میدیاکان دوای قسەکردن لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکانی ئێزدی پشتڕاستیان کردەوە کە هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دراوە.

هینجی بە سی پی جەی ڕاگەیاندووە، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەسەر ئەوەی کە ئایا هێرشەکە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە ئەنجام دراوە یان نا.

شینگالی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەردوو پەیامنێرەکە لە نەخۆشخانەی شنگال چارەسەر وەردەگرن. گوتیشی شۆفێرەکەشیان بەهەمان شێوە بریندارە.

کارلۆس مارتینێز دی لا سێرینا، بەڕێوەبەری بەرنامەی CPJ لە نیویۆرک ڕایگەیاند، "دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق و تورکیا دەستبەجێ و بە تەواوی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکەن کە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو پەیامنێری چرا تیڤی و شۆفێرەکەیان ".

گوتیشی "دەبێت دەسەڵاتدارانی خۆجێی ئاسایشی و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان لە باکوری عێراق بپارێزن لەکاتێکدا ڕووماڵی ڕووداوە گرنگەکان دەکەن."

CPJ چەندین جار پەیوەندی بە محەمەد ئەلدەهابی، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە شاری شنگال کرد بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ‌هێرشەکە بەڵام وەڵامی پەیوەنییەکەیان نەدایەوە.

کۆمیتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە مانگی نۆی ساڵی 2019وە دەسەڵاتدارانی خۆجێی کارەکانی تەلەفزیۆنی چرایان لە پارێزگای دهۆک ڕاگرتووە.

XS
SM
MD
LG