Accessibility links

درۆنێک لە نزیک سلێمانی کەوتە خوارەوە و ئاسایش دەڵێت سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن دوای ئەوەی درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی شەشی 2024، لە گوندی عەزیزاوا، سەر بە ناحیەی بەکرەجۆ و نزیک فرۆکەخانەی سلێمانی، درۆنێک کەوتە خوارەوە.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەلام عەبدولخالق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە."

بەڕێوبەرەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایش ئامادەنەبوو زانیاری زیاتر بدات، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی تر بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند درۆنەکە بۆمبڕێژکراوبووە.

شایتحاڵێکی ناوچەکە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "دەنگێکی زۆر بەرز هات و ئاگر لە دوو شوێنی جیاواز کەوتەوە کە دووری نێوانیان نزیکەی 400 مەترێک دەبوو. ئێمە وەک دانیشتوانی گوند ئاگرەکانمان کوژاندەوە، بەڵام هیچ پارچەیەکمان نەبینی و لە ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئەمنی و ئاسایش لەوێ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."

XS
SM
MD
LG