Accessibility links

لە ئەڵمانیا چەقۆ وەشێنێک ژمارەیەک خەڵک بریندار دەکات


لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، لە پاش هێرشەکەی مانهایم
لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، لە پاش هێرشەکەی مانهایم

ژمارەیەک خەڵک لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا بریندار دەبن، وەک پۆلیس ئاماژەی پێکردووە.

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەرزەنشتی ئەو ڕووداوەی ڕۆژی هەینی کردووە و بە "ڕووداوێکی کارەساتاوی" ناودێری دەکات.

کابرایەک بە چەقۆ هێرش دەکات و ژمارەیەک خەڵک بریندار دەکات لە بازاڕێکی شاری مانهایم، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی شارەکەشدا هاتووە "ئەو ڕووداوە کاتژمێر 11:35 خولەکی پێش نیوەڕۆ بووە."
پۆلیس لە مانهایم، تەقەیان لە چەقۆکێشەکە کردووە و بریندارە.
میدیای ئەڵمانیا دەڵێت یەکێک لە بریندارەکان ڕەخنەگرێکی ناسراوە لە ئاینی ئیسلام.
ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێکە بەر لە هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.

پۆلیس تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ژمارەی تەواوەتی بریندارەکان و ڕەوشی تەندروستیشیانی بڵاونەکردۆتەوە، هەروەها ناسنامەی هێرشبەرەکەیشی بڵاونەکردۆتەوە، تەنها ئەوەندە نەبێت دەڵێت "ئێستا ڕەوشی مانهایم ئارام و جێگیر و پارێزراویشە."

بەڕێز شۆڵز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویە "بەبێ هیچ چەندوچوونێک، توندوتیژیی لە دیموکراتییەتی ئێمەدا جێی قایل بوون نییە، دەبێت ئەو هێرشبەرەش توندترین سزا بدرێت."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG