Accessibility links

کاریگەری پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران بەسەر ناوچەکە


لە پاش مەرگی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی پێشووی ئێران، گەرموگوڕییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودییە و ئێران بەدی دەکرێت. هەر لەگەڵ هەواڵی مەرگی ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە فەرمی ڕاگەیەندرا، شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان تەلەفۆنی بۆ محەمەد موخبر، سەرۆکی کاتی ئێران کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش کرد. بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی هەردوو وڵات، بن سەلمان و موخبر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و موخبر دەعوەتی بن سەلمانی کردووە سەردانی ئێران بکات و ئەویش لای خۆیەوە ڕەزامەندی دەربڕیوە، هەروەها بن سەلمانیش دەعوەتی موخبری کردووە سەردانی سعودییە بکات. دوابەدوای ئەوەش شاندێکی سعودییە بە سەرۆکایەتی شازادە مەنسور بن متعب، ڕاوێژکاری شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتنە تاران بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی وڵاتەکەیان و کاربەدەستانی ئێرانیش پێشوازییەکی گەرمیان لێکردن.

دەپرسین:
ئایە ئەم گەرموگوڕییە هەنگاوی جدییە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات یان تەنیا جموجۆڵێکی پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسییە؟
ئەگەر هەنگاوێکی جدی بێت، کاریگەری بەسەر ناوچەکە چۆن دەبێت لە کاتێکدا سعودیە وەک ڕێبەری وڵاتانی کەنداو لێی دەڕوانرێت؟
پرسی فەلەستینییەکان چەندە کاریگەری بەسەر پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران هەیە؟
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:
حسێن ڕابی، شیکەرەوەی سیاسی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
دکتۆر سەنگەر سەید قادر، توێژەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:54:25 0:00

مامۆستا حسێن ڕابی:
عەرەبستان و ئێران دوژمنایەتییەکی زاتییان هەیە، هەردووکیان ڕێبەرایەتی دوو جەمسەری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکەن، ئەوەی ئێمە پێمان وابێت ئەم کۆمەڵەی ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانڕەوان بتوانن پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ سعودیە بکەنە پەیوەندی دوو وڵاتی ئاسایی ئەمە تۆزێک خەون و

حسێن ڕابی
حسێن ڕابی

خەیاڵە، بەشێکی ئەو پەیوەندییانەی ئەم دواییەیان پرۆتۆکۆلییە و بەشێکیشی خەون و خەیاڵە، بەشێکی تریشی یارییە، لەو کاتەی کە هەریەکەیان گەمە دەکەن لە ناوچەکەدا لە هەمان کاتدا تۆزێک موغازەلەی یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی لە شوێنێکی تر بتوانن زەڕبەیەک لە یەکتر بدەن یان ئەو نەتوانێت زەڕبە لەو بدات، بۆ نمونە ئێران دەتوانێت زیانی گەورەی ئابوری لە سعودیە بدات، هەر لەم ساڵەی دوایدا ئێران بە ناوی حوسییەکانەوە هێرشی کردە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە و ئێران خۆی نەکردە خاوەنی، لە هەمان کاتدا، عەرەبستان باش ئەوە دەزانێت کە ئامانجی کۆتایی ئێران جێبەجێکردنی وەسێتنامەکەی خومەینییە کە بریتیە لە لەناوبردنی سعودیە، ئەویش بەکارکردن و هاوکاریکردنی ئەو بەشە شیعە کەمەی لەو وڵاتە هەیە یاخود ئەو وڵاتانەی ناکۆکییان لەگەڵ سعودیە هەیە وەک یەمەن، واتە ئەوە یارییە، یارییە لە نێوان دوو دوژمندا کە نایانەوێت بەریەک بکەون، چونکە سعودیە پەیوەندی فراوانی لەگەڵ چین هەیە، ئێرانیش بەهۆی گەمارۆی ئەمەریکاوە پێویستی بە چینە، بۆیە ئەو یارییە دەکەن، ئەگەر نا کاتێک ئێران هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل عەرەبستان یارمەتی ئیسڕائیلی دا.
مردنی ڕەئیسی و بەرپرسانی ئێران ئەو دەرفەتە بوو هەموو ئەوانەی ئێران ناکۆکی لەگەڵییان هەیە بیقۆزنەوە، نەک لەبەر ئەوەی لە ئێرانەوە شتێکیان دەستبکەوێت، نەخێر، بەڵکو لەبەر ئەوەی زیانی کەمتریان لە ئێران بەربکەوێت، بۆ نمونە ئێران بە جدی دوژمنی کوردی باشور و سوریایە، بەڵام بینیمان چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە، ئەوەش هەر بۆ کەمکردنەوەی زیانی ئێرانە لە خۆیان بۆ نمونە، لەبری ئەوەی ئەم جارە ئێران پێنج موشەکیان پێوەنێت بیربکاتەوە دوو موشەکیان پێوەبنێ واتە سێ موشەک کەمتر. ئێران خۆی دەزانێت ئەو هێزانە و وڵاتانە یاری دەکەن، ئێرانیش خۆی یاری خۆی دەکات هەتا بازرگانیەکەی فراوانتر بکات و دۆلاری زۆرتری دەستبکەوێت.

دکتۆر سەنگەر سەید قادر:
ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئەو کاتەی کە سعودییە نیگەران بوو لە هەڵوێستی ئەمەریکا، وە ئەو پشت قایمیەی سعودیە بە ئەمەریکا هەیبوو ساردبووەوە بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا پشتی تێکرد لە گەمارۆکەی سەر قەتەر و شەڕی یەمەن، وە ئەمەریکا لە

دکتۆر سەنگەر سەید قادر
دکتۆر سەنگەر سەید قادر

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاشەکشەی کرد، ئەمەش وەهای کرد سعودیە ئەو غروریەی هەیبوو نەیمێنێت و پشت بەپەیوەندییەکانی خۆی ببەستێت لە ناوچەکە نەک ئەمەریکا، وە هەردوولا پێویستییان بە یەکترە چونکە هەردوولا لە بەردەم گۆڕانکاریدان، ئێران بە مردنی مورشید گۆڕانکاری لەسەر ئێران و پەیوەندییەکانی ئێران دەبێت ئەوەی ئێستا لە ئێران حوکم دەکات موجتەبای کوڕی مورشیدە، بە هەمان شێوەش لە سعودیە مەلیک سەلمان دور کەوتووەتەوە، واتە هەردوولا لە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتن لە باوکەوە بۆ کوڕەکانیان و هەردوولا دەیانەوێت لەم پرسەدا هاوکاری یەکتر بکەن، ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو ڕۆڵی هەبوو لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران موجتەبای کوڕی خامەنەیی بوو، وە ئەوەی ڕێگربوو ئیبراهیم ڕەئیسی بوو، چونکە سەر بەب اڵی عەمامە بەسەرەکانە، پێی وابوو ناکرێت پشت هەڵبکرێت بۆ سعودیە چونکە ئەو وڵاتە ئەمانی نییە، دوژمنی هەمیشەییە و ناکرێت پەیوەندی لەگەڵیدا ئاسایی بکرێتەوە، بەڵکو دەکرێت تەنها لەسەر ئاستی تاکتیکی مامەڵە لەگەڵ سعودیەدا بکرێت.

XS
SM
MD
LG