Accessibility links

سەرۆککۆماری سوریا لە تاران لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران کۆدەبێتەوە


بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (SNN)، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا ڕۆژی پێنجشەممە لە تاران لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، هاوپەیمانی نزیکیدا کۆبووەوە بۆ هاوخەمی دەربڕین بەرامبەر بە مەرگی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی.

ڕەئیسی لە 19ی پێنج لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی لە نزیک سنوری ئازەربایجان گیانی لەدەستدا. خامنەئی و ئەسەد دوایین جار لە ساڵی 2022 لە تاران چاویان بەیەک کەوت و لەو کاتەا هەردوولا داوای پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی سوریا، ڕۆژی پێنجشەممە، ئەسەد و خامنەئی ڕایانگەیاند، پەیوەندییەکانیان بەهێزە.

ئەسەد بە پاڵپشتی بەرچاوی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و دەستوەردانی سەربازی ڕووسیا لە ساڵی 2015 هاوسەنگی شەڕی ناوخۆی سوریا بگۆڕێت کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دژ بە ڕژێمەکەی هاتە ئاراوە.

ئیسرائیل کە کۆماری ئیسلامی دان بە بوونیدا نانێت، هێرشی بەردەوامی کردووەتە سەر ئەو شوێنانەی کە بە ئامانجی ئێرانی وەسفی کردووە لە سووریا، کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا هێزەکانی سەر بە تاران لە نێویاندا گرووپی حزبوڵای لوبنان بۆ پشتیوانی لە ئەسەد لە شەڕی سووریا جێگیر بوون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG