Accessibility links

5 مووشەک لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا کران لە سوریا


سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم پێنج موشەک لە شارۆچکەی زومماری عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا کران لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی ئەو هەواڵەیان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستکردووەتەوە.

تاکو ئێستا زیانەکانی ئەم هێرشە نەزاندراون، کە دەبێتە یەکەم هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، دوای ئەوەی سەرەتای مانگی دوو میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران ئەنجامدانی هێرشی سەربازییان دژ بە بنکەکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ڕاگرت.

XS
SM
MD
LG