Accessibility links

کۆنفرانسێک لە سویسرا بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکراین و سەرۆکی سویسرا (ئەرشیف)
سەرۆکی ئۆکراین و سەرۆکی سویسرا (ئەرشیف)

حکومەتی وڵاتی سویسرا میوانداریی خۆی بۆ کۆنفرانسێکی ئاست باڵای ئاشتی لە ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت بەڵام دەشڵێت ڕووسیا بەشداری ناکات.

بریارە ئەو کۆنفرانسە ئاشتیانەیە لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا بکرێت و سەرۆکی سویسرا میوانداری کۆنفرانسەکە دەبێت.

ڤیۆلا ئامهێرد، سەرۆکی سویسرا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران دەڵێت "ئەم کۆنفرانسە یەکەمین هەنگاوی پرۆسەی گەیشتنە بە ئاشتی."

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا ڕوسیا بە خێرایی کەوتە سەرزەنشت و ڕەخنە و ناڕەزایی لەم کۆنفرانسە چاوەڕوان کراوە.

ڕوسیا لە مانگی 2ی ساڵی 2022دا هێرشی کردە سەر ئۆکراین و ئێستایش هێزە سەربازییەکانی وڵاتی ئۆکراینی خستۆتە ژێر فشاری نوێوە؛ ڕەخنەی لەم کۆنفرانسە ئاشتیانەیە گرتووە و دەڵێت بە بەشێک لە پلانی دیموکراتەکان دایدەنێت کە جۆو بایدن سەرۆکایەتی دەکات بەر لە هەڵبژاردنەکەی مانگی یازدەی سەرۆکایەتی.

ئاژانسی دەنگوباسی تاس کە سەر بە دەوڵەتی ڕوسیایە، لە زاری ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە دەڵێت "دیموکراتەکانی ئەمەریکا، پێویستیان بە وێنە و دیمەنی ڤیدیۆیی ئەو کۆنفرانسە هەیە هەتا پڕۆژەی خۆیان بسەلمێنن و بڵێن ئەوەتا هێشتا ئۆکراین بە پێوەیە و ئەمەریکا لە پشتیەتی."

سویسرا بە هیوایەیە ڕوسیا لە وتووێژەکانی داهاتوودا بەشدار بێت.

خانم ئامهێرد دەڵێت "لەو کۆنفرانسەدا نەخشەیەک بۆ ئاشتی واژۆ ناکرێت" بەڵام دەشڵێت "هیوادارە کۆنفرانسێکی تریش بکرێت و هیوادارین پرۆسەکە دەستپێبکات."

حکومەتی سویسرا، هاوکاتی سەردانەکەی مانگی یەکی ڤۆلۆدمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، ئەوەی ڕاگەیاند کە دەخوازێت لەمساڵدا کۆنفرانسێکی ئاشتیانە بۆ قەیرانی ئۆکراین ڕێکبخات.

ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG