Accessibility links

ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکاندا دیموکراسی سەرکەوت


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی 31ی سێدا ئەنجامی خوازراویان بەدەست نەهێناوە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ پارتی داد و گەشەپێدان ( ئاکەپە) قۆناغێکی گرنگە.

سەرۆکی تورکیا گوتیشی "گەلی تورکیا لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە پەیامی خۆیان بۆ سیاسەتمەداران ناردووە". لەم هەڵبژاردنانەدا دیموکراسی و ئیرادەی نەتەوەیی سەرکەوت."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 22 ساڵدا بە سەرکەوتن پێشکەوتوون و بە سەرکەوتن درێژە بە خەباتیان دەدەن.

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی چواری ساڵی 2023 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی مانگی سێ ئەو ئەنجامەیان بەدەست نەهێناوە کە دەیانویست.

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی بەرفراوان کارسەر ئەو شوێنانە دەکەن کە دەنگەکانیان تیایدا کەمی کردووە.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە، سەرتاسەری تورکیا 88.46٪ سندوقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) ٪37 زیاتری دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاکەپە ٪35ی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان جەهەپە لە ئانکەرە و ئەستەنبوڵ جارێکی دیکە سەردەکەوێتەوە کە لە ساڵی 2019 دوای 25ساڵ حوکمڕانی ئاکەپە بە جەهەپە دۆڕان.

XS
SM
MD
LG