Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار تۆن خۆراک بەفیڕۆ دەدرێت


ڕاپۆرتی پێوەرەکانی پاشماوەی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە لە ساڵی 2022دا 19%ی خۆراکی بەرهەم هێنراو لە جیهاندا بەفیڕۆ دەچێت، کە یەکسانە بە نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن تۆن خۆراک.

ڕاپۆرتەکە کە بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی وڵاتان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک بۆ نیوە هەتا ساڵی 2030، جەختی لەوە کردەوە کە گەورەترین بەشداربوو لە کۆی پاشماوەی خۆراک، خودی خێزانەکان بوون کە هۆکاربوون لە بەفیڕۆدانی لە سەدا 60 ی خۆراک، هەروەها نزیکەی لە سەدا 30 ی پاشماوەی خۆراکی لە شوێنە خزمەتگوزارییەکانی خۆراکەوە بووە وەک چێشتخانەکان و فرۆشگاکان.

ڕاپۆرتەکە لەسەر ئاستی تاکەکەسی ئاماژە بەوە دەکات هەر تاکە کەسێک ساڵانە نزیکەی 79 کیلۆگرام خۆراک بەفیڕۆ دەدات، کە کۆی گشتی دەکاتە بە لانیکەم یەک ملیار ژەمە خۆراکی ڕۆژانە کە لە سەرانسەری جیهاندا بەفیڕۆ دەچێت .

"کلیمنتاین ئۆکۆنۆر" هاو- نووسەر لە بەرنامەی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە گرنگی بە پرسی بەفیڕۆدانی خۆراک دەدات دەڵێت: "ئەوە شتێکی گاڵتەجاڕییە". ناوبراو دەشڵێت "ئەوە هیچ مانایەکی نییە و کێشەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام لە ڕێگەی هاوکاری و کاری سیستماتیکییەوە، دەتوانرێت کێشەکە چارەسەربکرێت.

زیاتر لە 80 ملیۆن کەس لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسێتی درێژخایەن دەبنەوە و هاوکات قەیرانی خۆراکی جیهانیش لە زیادبووندایە.

پاشماوەی خۆراک ڕۆڵی هەیە لە زیادبوونی دەردانی گازی لە خانەی شوشەیی و پلاستیکی و بەکارهێنانی ناکارامەی زەوی و سەرچاوەکان بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک. لەدەستدان و پاشماوەی خۆراک، لە 8% بۆ 10%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی دروست دەکات، ئەوەش کەمێک لەو بڕە کەمترە کە ئەمەریکا و چین بەرهەمی دەهێنن.

هاوکات ڕاپۆرتی پەیوەست بە پێوەری پاشماوەی خۆراکی سەر بە بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر گرنگی دەستپێشخەرییەکانی دابەشکردنەوەی خۆراک دەکاتەوە، وەک بەخشینی خۆراکی زیادە بۆ بانکەکانی خۆراک و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، بەتایبەتی لەناو کەرتی فرۆشگاکانی تاکەکەسی ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بەفیڕۆدانی خۆراکە.

XS
SM
MD
LG