Accessibility links

سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ دەڵێت هەوڵ دەدات فێری کوردی ببێت


ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، فێربوونی زمانی کوردی بە ئەرکێک بۆ خۆی دەزانێت.

ئیمامئۆغڵو کە جارێکی تر لە لایەن پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ەوە بۆ شارەوانی کاندیدکراوەتەوە، دەڵێت هەوڵی فێربوونی هەندێک کوردی دەدات و ڕایگەیاند "بێگومان هاوڕێمان هەن کە زمانی کوردی دەزانن. بەتایبەت کە دەچمە دەرەوە لەگەڵ خۆم دەیانبەم. هەندێکجار ڕووبەڕووی کوردێک دەبینەوە کە زمانی تورکی نازانێت. من خۆم لەخۆم دەپرسم بۆ زمانی کوردی نازانم؟ لانیکەم پێویستە ئەوەندە کوردی بزانم کە بتوانم سڵاویان لێبکەم و پرسیاری دۆخی ئەوان بکەم."

ئیمامئۆغڵو لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە ملیۆنان کورد لە ئەستەنبوڵ دەژین و بەرپرسیارێتییەکی گەورەی ئەوانی لەسەرشانە.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بناغەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (پارتی دەم)ە، لە هەڵبژاردنی 2019دا لە دژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) پشتیوانی لە ئیمامئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە کرد بۆسەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ.

دەم دەڵێت، ستراتیژی ساڵی 2019ئیتر کارناکات و پشتیوانی کاندیدەکانی خۆی مێرال دانیش بێشتاش و موراد چەپنی دەکات.

کاربەدەستانی ئاکەپە دەڵێن، پارتی دەم لە شارە گەورەکاندا کاندیدی خۆی دەرکردووە و هاوکارییەکی نهێنی لەگەڵ جەهەپەدا دەکات.

کاربەدەستانی ئاکەپە دەڵێن، پارتی دیم لە شارە گەورەکان کاندیدەکانی خۆی ئازاد کردووە و هاوکارییەکی نهێنی لەگەڵ جەهەپە بەڕێوە دەبات.

سەرچاوە: T24

XS
SM
MD
LG