Accessibility links

بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج


بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار دوای هێرشە درۆنییەکە
بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار دوای هێرشە درۆنییەکە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر خانوویەک لەگەڕەکی شەهیدانی شاری کەلار و کەسێک کوژراوە.

عەقید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئەو خانووەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیکراوەتە سەر خانوویوکی دوو نهۆمییە و خوارەوەی مارکێتە. فڕۆکەکە نهۆمی دووەمی خانووەکەی کردووەتە ئامانج."

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، نهۆمی دووەمی ئەو خانووەی هێرشیکراوەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی بووە و لەکاتی هێرشەکەدا تەنها ئەو کەسەی تێدا بووە کە کوژراوە.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەوڵەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە بەرپرسانی تەڤگەری ئازادی لەسەر ئەم پرسە بێئەنجام بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە کەلار کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "کوژراوەکە ناوی حاجی عەلییە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دهۆکە. هێرشەکەش بە درۆنی بچووک ئەنجامدراوە."

سەرچاوەکە وتیشی، "لەکاتی هێرشەکەدا ئەو کەسەی کوژراوە بە مۆبایل قسەیکردووە، لەوکاتەدا درۆن کردوویەتی بە ئامانج."

XS
SM
MD
LG