Accessibility links

سەرچاوەکان: حکومەتەکەی ئەردۆغان هەوڵی سنووردارکردنی دادگا باڵاکانی تورکیا دەدات


بە گوتەی بەرپرسێکی باڵا و دوو یاسادانەری هاوپەیمانی پارتە حوکمڕانەکانی تورکیا، حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی دادگای دەستووری تورکیا، ئەمەش بەهۆی بڕیارەکانییەوە بۆ ئازادکردنی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی زیندانیکراوی تورکیا.

دادگای باڵای تورکیا لە مانگی یەکی ڕابردوودا بڕیاری دا کە بەردەوامی زیندانیکردنی جان ئەتالای پێشێلی مافی وەرگرتنی پۆستەکەیەتی، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی مانگی 5 دا لە ژووری زیندانەکەیەوە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ئەتالای لە ساڵی 2022 سزای 18 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2013دا گوایە هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتەکەی ئەردۆغانی بە ڕێکخستنی ناڕەزایی نیشتمانیی دابوو، ئەو پارێزەرە تەمەن 46 ساڵە ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

ناوبراو بە بەکارهێنانی "داواکاری تاکەکەسی" تانەیەکی لە دادگای دەستووری دا؛ میکانیزمێکە کە بەهۆی هەموارکردنەوەی دەستووری ساڵی 2010 ەوە دروستکراوە و ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدات ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بە دادگای باڵا بکەن لەسەر پرسەکانی مافەکان.

بڕیارەکەی دادگای دەستووری بۆ ئازادکردنی جان ئەتالای، بووە هۆی دەستپێکردنی قەیرانی دادوەری لە 8ی ئەم مانگەوە، کاتێک دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەی تورکیا - دادگای تانەدانەوە ڕایگەیاند کە دان بەو بڕیارەدا نانێت و سکاڵای تاوانکاری لەسەر ئەو دادوەرانە تۆمارکرد کە بڕیارەکەیان داوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG