Accessibility links

لە دوای کوژرانی 3 سەربازەکەی ئەمەریکاوە، هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران کەمبوونەتەوە


لە دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی مانگی یەکەوە کە کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکای لە ئوردن لە نزیک سنووری سوریا لێکەوتەوە، هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران کەمبوونەتەوە.

لە 2 ی مانگی دووەوە کاتێک ئەمەریکا هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئامانجەکان لە سوریا و عێراق ئەنجامدا، تەنها دوو هێرشی بچووک لە سوریا ڕوویانداوە. بەڵام یاسادانەرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە هۆشدارییاندا کە ئەو هێوربوونەوەیە مەترسییەکانی ململانێیەکی هەرێمی کەم ناکاتەوە.

" بن کاردن " سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران رۆژی چوارشەممە وتی " ئێران فەرماندەیی و کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیدا نییە و وتیشی " ئەو کارە ئەمە دەکاتە دۆخێکی زۆر مەترسیدار، دۆخێک کە پێویستی بە سەرکردایەتییەکی وردی بەرچاو ڕوونی ئەمەریکایی هەیە. مەترسییەکانی بە هەڵە لێکدانەوە نەک هەر تەنها دەبێتە هۆی هێرشێکی کوشندەی دیکە دژی بە سەربازانی ئەمەریکا، بەڵکو دەشێت ببێتە هۆی بەرپابوونی جەنگێکی هەرێمی تەواو."

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان لە دەریای سوور خستە خوارەوە.

لەو بارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەکانی یەمەنەوە هەڵدراون کە لەلایەن یاخیبووانی حوسییەکانی سەر بە ئێران کۆنترۆڵکراون و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان "مەترسییەکی دەستبەجێیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بۆ سەر هێزی دەریایی ئەمەریکا و هەروەها کەشتییەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا خولقاند".

حوسییەکان وتوویانە کە لە سەروبەندی جەنگ لە غەزە بۆ پیشاندانی و هاوسۆزییان لەگەڵ فەلەستینییەکان ، ئەو هیڕشانە بە درۆن ئەنجامدەدەن.

" بن کاردن " سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران دەڵێت ئێران لەسەر ئاژاوە و ئازارەکان گەشە دەکات، گوتیشی باشترین ڕێگە بۆ لاوازکردنی هەڕەشە لەمەودای درێژخایاندا پێشکەشکردنی ئاڵتەرناتیڤە - واتە ئاشتییەکی گشتگیر و بەردەوام کە ڕێگە بە ئاوێتەبوونی ڕاستەقینەی هەرێمی دەدات. " بن کاردن " گوتی من درک بەوەدەکەم کە ئەمە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ئەوە بەو واتای نییە کە نابێت ئێمەهەوڵەکانمان بدەین."

کۆشکی سپی هێرشەکەی مانگی یەکی بە " قێزەون و تەواو ناڕەوا" ناوبرد ، لە 8 ی مانگی دوودا بۆ تۆڵەسەندنەوە ئەمەریکا لە هێرشێکی ئاسمانی بە ئامانج کردندا سەرۆکی گروپی حزبوڵای کەتائیب ی کوشت.

کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران ڕێبازی گشتی بەڕێوەبەرایەتی بایدنیان بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ ئێران بە لاواز پێناسەکرد.

سیناتۆر "جیم ڕیش" ی کۆماری پایەبەرز لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران داوای لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن کرد کاری باشتر بکات بۆ ڕێگریکردن لەو سەرچاوانەی ئێران بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بەکاریان دەهێنێت.

سیناتۆر "جیم ڕیش" کۆماری وتی : بەڕێوەبەرایەتی بایدن هێشتا سیاسەتێکی تۆکمەی بەرامبەر ئێرانی لە دەرەوەی دانوستانە ناوکییەکان نەخستووەتەڕوو. ناوبراو رۆژی چوارشەممە وتیشی کاتی ئەوە هاتووە ڕێڕەومان بگۆڕین" ، ئاماژەی بەوەشکرد کە " دەبێت سیاسەتی سنووردارکردن بگرینەبەر.

دەشڵێت ئێران هاوشێوەی ڕۆژئاوا بیر ناکاتەوە و ناتوانرێت فێر بکرێت یان رەفتاری پێ بگۆردرێت."

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران تاوتوێی یاسای سیناتۆر "جیم ڕیش" کۆماری دەکات بۆ ئەوەی سزاکانی ئەمەریکای سەر نەوتی ئێرانی باشتر جێبەجێی بکات.

" کریس مێرفی " سیناتۆری دیموکرات بە دەنگی ئەمەریکا وت " ئێران هەمیشە دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە حزبوڵڵا ئەوەی پێویستی پێیەتی بەدەستی بهێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە پشتیوانیکردنی ئێران بۆ گروپەکانی گرێدراوی ئێران ئامرازێکی زۆر کەم تێچووە بۆ وروژاندنی ئەمەریکا. مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە گەمژەین کە ئەگەر وا بیر بکەینەوە سەپاندنی سزایەکی نەوتی لێرە و لەوێ دژ بە ئێران ، بڕیارەکەی ئێران بۆ دابینکردنی بودجە بۆ گروپێکی وەک حزبوڵڵا دەگۆڕێت."

ڕاپۆرتی کاترن جەیپس- دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG