Accessibility links

لە تورکیا مانگرتنی زیندانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بەردەوامە


هەشتا و نۆ ڕۆژە زیندانیانی کورد لە گرتووخانەکانی تورکیادا مانیان لە خواردن گرتووە بۆ داواکاری هەڵگرتنی گۆشەگیری ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، و چارەسەرکردنی کێشەی کورد.

بنەماڵەی زیندانییەکان بۆ پشتگیریکردن لەو چالاکییانە، لە وان و ژمارەیەک لە شارەکانی تر لە ژێر ناوی چاودێری دادپەروەری چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

یەکێک لەو چالاکوانانەی دانیشتنەکان ناوی ئەمینە دەمیراگاچە. کوڕەکەی، مالیک دەمیرگاچ شوبرایەکی بەشیر دەمیرگاچ مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هیچ لە کوڕەکەم نەماوە. خۆی لە کاتی دەستگیرکردنیدا بریندار بوو. ئێستا تواوەتەوە، ڕەق بووەتەوە. لەمێژە مانگی گرتووە ئێستا نازانم چەند ڕۆژە لەناو مانگرتنەکەدایە. ئەوان داوامان لێدەکەن کە ئێمە کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بکەین."

ئەمینە دەمیرگاچ کە هەتا ئێستا سێ کوڕی چوونەتە نێو پەکەکە وە، دەڵێت ئیتر نایەویت هیچ دایکێک بگریەت.

کۆمیسیۆنی چاودێری مانگرتنەکان کە لە کۆمەڵەی پارێزەرانی وان (بارۆی وان)، کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادی (OHD)، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (IHD)، کۆمەڵەی خێزانی زیندانییەکان (توهای-دەر) و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی (SES)، پێهاتووە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە مانگرتنەکان ڕاگەیاند.

مستەفا ئۆزۆرال، ئەندامی کۆمسیۆنەکە لەسەر تێبینییەکانی کۆمسیۆن بۆ 7 زیندانی هەرێمی سەرحەت و بەحرەڕەش گوتی لە هەندێک زیندان هیچ بەربەستێک لەبەرامبەر مانگرتنەکان نەبووە، بەڵام هەندێک زیندانیان سزا دەدرێن بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان.

دەشڵێت "بۆ نمونە لە زیندانی F لە وان، ئەو شتانەی کە پێویستە بیدەن بە خەڵکی کە مانیان لە خواردن گرتووە پێیان نادەن ئەوان (لیمۆ، شەکر، ئاو) و ڤیتامین نادەن بەو کەسانەی مانیان گرتووە لە خواردن. کاتێک زیندانییەکان دەیانەوێت بە پارەی خۆیان بیکڕن ڕێگەی ئەوەشیان پێنادەن."

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، حکومەتی تورکیا هیچ وەڵامێکی داواکاری چالاکانی مانگرتنەکانی نەداوەتەوە.

جگەلەوەش دەنگی ئەمەریکا هەوڵی دا لە زیندانی جۆری Fی وان زانیاری لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە وەرگرێت بەڵام نەیانویست لەوبارەیەوە هیچ بڵێن.

ماوەی 35 مانگی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەک لە باری دۆخی ئۆجەلانەوە بڵاو نەکراوەتەوە و تەنانەت پارێزەر و بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە.

دواین دیداری ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرانی لە 7 ی مانگی هەشتی 2019 بوو. داواکاری گشتی بە هۆکاری جیاواز لە ماوەی 35 مانگی ڕابردوودا دەیان جار سەردانی خێزان و پارێزەرانی ڕەتکردووەتەوە.

مەهمەت ئۆجەلانی برای عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی 2019 سەردانی براکەی کرد. ئەم دیدارە دوای مانگرتن لە خواردنی لەیلا گوڤەن و زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە ئەنجام درا.

و دواین جاریش لە 25 ی مانگی سێی 2020 بۆ ماوەی 4 خولەک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵدا کردووە.

ئۆجەلان کە لە 15ی مانگی دووی ساڵی 1999 دەستگیرکرا، هەتا ساڵی 2013لە زیندانییەکی تاکەکەسیدا بوو لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە پاشان لە دەمی پرۆسەی ئاشتیدا زیندانییەکانی تری دۆسێی پەکەکە، عومەر هایری کۆنار، فەیسەل ئاکتاش و هامیلی یەلدرمیش بران بۆ ئیمراڵی. هەر وەکو ئۆجەلان ئەوانیش هیچ هەواڵێکیان نییە.

بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان عارف ئەسڵان لە وان وەرگیراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG