Accessibility links

زیاد جەبار: سورین لەسەر داواکەمان لە دادگای فیدڕاڵی و ئاگادار نیم بۆ کشانەوەی داواکە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی کرابێت


زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی، کە سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کردووە لە دادگای فیدڕاڵی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، تا ئێستا یەکێتی سورە لەسەر شەکواکەی سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی، بێ ئاگایی خۆشی لە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نیشاندا سەبارەت بە کشانەوەی داواکەیان لە دادگای فیدڕاڵی.

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەیە، لە ڕۆژی 2ی مانگی پێنجی 2023، لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردبوو کە داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمان لەیەک بازنەییەوە بگۆڕێت بۆ چوار بازنەیی و کورسی پێکهاتەکانیش بەسەر بازنەکاندا دابەش بکرێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا لە بەشێک لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە، کە یەکێتی و پارتی ڕێکەوتنیان لەسەر کشانەوەی داواکەی یەکێتی لە دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک کردبێت.

بەڵام زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی و سکاڵاکارەکەی یەکێتی بێ ئاگایی خۆی لەو ڕیکەوتن لەسەر ئەو بابەتە نیشادا و بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند،" تا ئێستا ئێمە بەردەوامین لەسەر سکاڵای خۆمان، چونکە سکاڵاکەم لەسەر بنەمای باوەڕ بوونی سەد لە سەدم بووە بەوەی کە دەبێت ئەو یاسایە چاکبکرێت، یاسایەکی باش دەربچێت و یاسای ژمارە 2 کەم و کوڕی زۆری تێدایە، وە ئەو 5 ماددەیەی هەڵمانبژاردوە و شەکوامان لەسەر کردووە دەبێت چاکبکرێت."

وتیشی،" من ئاگادار نیم لەگەڵ پارتی ڕێککەوتن کرابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە من ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیم، سیاسەتەکانی یەکێتی چی بێت ئەوە جیبەجێ دەکەم "

دوای 8 جار لە دانانی کات بۆ بڕیاردان لەسەر داواکەی یەکێتی، بەڵام تا ئێستا دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی نیشتمانی یەکلایی نەکردووەتەوە. وا بڕیارە سبەی 18ی مانگی 2 دانیشتنێک لەمبارەوە ئەنجامبدات.

زیاد جەبار وتی،" سکاڵام بۆ ئەوە کردووە بڕیار بدرێت بۆ ئەوە نەبووە بڕیار نەدرێت، من چاوەڕێی ئەوەم نە دەکرد کە ئەو هەموو دواخستنە دوابخرێت و چاوەڕێ بووم دادگا بڕیار بدات."

وتیشی،" بەڵام ناشتوانم لە جیاتی دادگا بڵێم هۆکاری دواکەوتنەکەی چیە، ئەوەی بە ئێمە وتراوە کە چەند جارێک بەهۆکاری فەنی بووە، پرسیار لە کۆمسیۆن کراوە، دواجار منیش چاوەڕێی بڕیارم چاوەڕی نەبووم حەوت هەشت جار دوا بخرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00
XS
SM
MD
LG