Accessibility links

ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەیەکی شاری قامیشلۆ دەتەقێتەوە


ئۆتۆمبیلێک لە جادەی مزگەوتی فاروق لە گەڕەکی فەرمانبەرانی ناوەندی شاری قامیشلۆ تەقیوەتەوە و نازانرێت هۆکاری تەقینەوەکە چی بووە.

تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس گەیشتنەتە شوێنی ڕووداوەکە کە لە دەوری کاتژمێر 8 ی شەوی یەکشەممە ڕووی دا . بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی هەیە، بەڵام ناسنامەی کەسەکان نەزانراوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایش هیچ ڕاگەیاندنێکیان لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە باڵەخانەیەکیان لە شارەکە کردە ئامانج و بەهۆیەوە 2 شەڕڤانی ژنی هێزەکانی یەپەژە گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی کەسیش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت ئەو باڵەخانەیە ناوەندێکی تەندروستییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو شەڕڤانانەی لە شەڕی دژی داعش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG