Accessibility links

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێگری لە چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر  کێڵگەی نەوتی کۆنۆکۆ لە سوریا دەکات


سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبرێت، ڕۆژی شەممە ڕێگریی لە شەش هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە بۆ سەر بنکەکەیان لە کێڵگەی نەوتی کۆنۆکۆ.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی نەگوتووە، ئایا زیانی گیانی هەبووە یان نا.

هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرکردایەتی کورد، کە شەڕی پاشماوەکانی داعش دەکەن، لە دوای هێرشی حەماس لە 7ی مانگی دەی ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی چەندین هێرشی لایەنەکانی سەر بە ئێڕان لە سوریا و عێراق بوونەتەوە.

سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، هەفتەی ڕابردوو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، پێویستە ئەمەریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بنێرێت بۆ سوریا بۆ پاراستنی بنکەکانی، ئەوەش دوای ئەوەی لە یەکێک لە هێرشەکاندا 6 چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.

لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گیرا، 3 سەربازی ئەمەریکایی لە بنکەیەکی نزیک لە ناو ئوردن کوژران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG