Accessibility links

ئەحمەد تورک: باشاک دەمیرتاش هەڵوێستێکی ڕاستی نیشان داوە


ئەحمەد تورک، کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) بۆ سەرۆکای شارەوانی ماردین، دەڵێت باشاک دەمیرتاش هەڵوێستێکی دروستی نیشانداوە.

باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند، ئەگەر خەڵک بیەوێت و پارتی دەمیش ڕەزامەندی لەسەر بدات، دەتوانێت ببێتە کاندید بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە نابێتە کاندید.

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرین لە بەرنامەیەکی کەناڵی KRT ڕایگەیاند، هەڵوێستەکەی باشاک دەمیرتاش لە بەرژەوەندی پارتی دەم بووە.

ئەو گوتی "پەیامێک درا کە لە ئەستەنبوڵ و لە هەموو شارەکانی تری تورکیا کاندیدی پارتی دەم هەبێت. منیش بڕوام وایە. هەڵوێستەکەی باشاک دەمیرتاش تەنیا بۆ هەڵبژاردن نەبوو."

ئاماژەی بەوەشکرد، "باشاک دەمیرتاش لە کۆتاییدا نیشانی داوە کە دەتوانێت خزمەت بە پارتەکەی بکات".

پەرلەمانتارانی پارتی دەم، مەهمەت ڕوشتوو تیریاکی و ساروهان ئۆلوچ سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یان لە زیندانی ئەدیرنە کرد.

دوای سەردانەکە، تیریاکی ڕایگەیاند کە سەلاحەدین دەمیرتاش پێی ڕاگەیاندوون کە باشاک دەمیرتاشی هاوسەری ڕایگەیاندووە کە دەتوانێت کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ بێت بۆ ئەوەی پارتی دەم بەهێزبێت.

ئۆلۆچیش گوتی سەلاحەدین دەمیرتاش پێی وتوون یەکڕیزن، پێکەوەن و هیچ ناکۆکییەک نەبووە.

سەرچاوە: KRT,X

XS
SM
MD
LG