Accessibility links

کۆشکی باکینگهام: شا چارڵزی سێهەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە


کۆشکی باکینگهام ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، شا چارڵزی سێهەم تووشی جۆرێک لە نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

شا چارڵز لە کاتی چارەسەرکردنی ئەم دواییەیدا بۆ گەورەبوونی پرۆستات دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام شێرپەنجەکە پرۆستات نییە و هێشتا جۆرەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی باکینگهام، شا چارڵز ڕۆژی دووشەممە دەستی بە وەرگرتنی "چارەسەری ئاسایی" کردووە.

چارڵز کە ئێستا تەمەنی 75 ساڵە، لە مانگی نۆی ساڵی 2022 بوو بە پاشا دوای ئەوەی دایکی شاژن ئەلیزابێسی دووهەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە: بی بی سی

XS
SM
MD
LG