Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا 4 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لە قامیشلۆ دەکوژرێن


دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کەمپی هۆل
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کەمپی هۆل

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی قامیشلۆ ڕایگەیاند بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوەندێک لە شاری قامیشلۆ، چوار لە ئەندامەکانیان کوژراون و ئەندامێکی دیکەشەیان بریندار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەو بەڕێوبەرایەتیدا هاتووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ناوەندێکیان لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ کردۆتە ئامانج و دەشڵێت هێرشەکەی تورکیا لە کاتێکدا بووە کە ئۆپەراسیۆنە ئاسایشییەکان لە کەمپی هۆل بەردەوام بوون.

ئەندامانی ئاسایشی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە 27ی مانگی یەکەوە لە کەمپی هۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی داعش دەستپێکردووە.

XS
SM
MD
LG