ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاکێجی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا، سەقامگیری ئابوورییان بەهێزتر دەکات.
زێلێنسکی بە ئێکسی ڕاگەیاندووە کە یەکێتی ئەوروپا بە کۆی دەنگ لەسەر پاکێجی هاوکارییەکان ڕێککەوتووە و ئەمەش جارێکی دیکە نیشان دەدات کە یەکێتی ئەوروپا یەکێتییەکی بەهێزە.
گوتیشی "پاڵپشتی ئابووری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری و دارایی لە درێژخایەندا. ئەم پاڵپشتیە لە سزا سەربازییەکان بۆ سەر ڕووسیا کەمتر نییە."
وەزارەتی ئابوری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن یەکێتی ئەوروپا بەشی یەکەمی 4.5 ملیار یۆرۆ لە مانگی سێدا بنێرێت.
ئۆکرانیا بە شێوەیەکی ڕژد وابەستەی پشتیوانی ئابووری هاوپەیمانییەکانی ڕۆژئاوایە.
ڕووسیا لە مانگی 2 ی ساڵی 2022 هێرشێکی داگیرکاری بۆ ناو ئۆکرانیا دەستپێکرد لەو کاتەوە کیێڤ 27.5 ملیار دۆلاری لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە و 7306 ملیار دۆلاری وەک پشتیوانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز
.