Accessibility links

وەزیری دەرەوەی عێراق و سعودیە تاوتوێی هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا دەکەن

میدیاکانی دەوڵەتی عێراق بڵاویانکردەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ڕۆژی پێنجشەممە، هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکای لە ناو خاکی ئوردن لە نزیک سنووری لەگەڵ سوریا سەرکۆنە کرد.

فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کردووە و دەڵێت "باسمان لە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی ئەمەریکایی لە ئۆردن و کاردانەوەکانی، و سیناریۆ ئەگەرییەکانی پەیوەست بە دۆخی ئاسایشی و سەربازی ناوچەکە کردووە."

هەردوو وەزیر لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتن، جەختیان کردە سەر دڵنیابوونەوە لە دوورکەوتنەوە لە مەترسی تەشەنەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG