پەرلەمانی تورکیا کۆتایی بە کارکردنی پەرلەمانتار شەرەفەتین جان ئەتاڵای، نوێنەری هاتای هێنا.
بڕیارەکەی دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەی تورکیا (یارگیتای) لەلایەن بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا خوێندرایەوە و ئەتاڵای لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
دادگاکە بڕیاری سزادانی ئەتاڵای پەسەند کرد کە لە دۆسیەی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزیدا سزای 18 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ نەکرابوو.
ئەتاڵای لە هەڵبژاردنی 14ی مانگی پێنجدا لە هاتای هەڵبژێردرا، بەڵام سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا (AYM) لە زیندان ئازاد نەکرا بۆ ئەوەی وەک پەرلەمانتار خزمەت بکات.
پارتی تیپ لە دەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ هەدەپە هاوپەیمان بوو، لە هەڵبژاردنی 14ی پێنجدا 4 کورسی بەدەستهێنابوو.