Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کۆمکاری عەرەب کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەسەر هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجام دەدات


چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە کۆمکاری عەرەبی دانیشتنێکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت " کۆمکاری عەرەبی بڕیاری داوە دانیشتنێکی بە پەلە بۆ تاوتوێکردنی ئەو بوردومانەی شاری هەولێر بکات کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام درابوو."

بەڵام وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کۆبونەوەکە لە چ کاتێکدا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت ئەحمەد ئەبو غیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر شەرمەزار کردووە.

درەنگانێکی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر و 4 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG