Accessibility links

ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرانە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەست دا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

ماثیۆ میللەر لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت،"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکەین. ئێمە دژی هێرشە موشەکییە بێباکەکانی ئێرانین کە سەقامگیری عێراق تێکدەدات. ئێمە پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی عێراق."

XS
SM
MD
LG