Accessibility links

ئەمەریکا و بەریتانیا لە ئاسمان و دەریاوە بۆردومانی ژمارەیەک شوێنی حوسییەکان دەکەن


ئەمەریکا و بەریتانیا لە ئاسمان و دەریاوە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردن و موشەکبارانی ژمارەیەک شوێنی حوسییەکان لە پایتەخت و چەند شارێکی یەمەن، ئەمەش پاش ئەوەی حوسییەکان هوشدارییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیایان پشتگوێخست لە بارەی ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور.

کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە کاتی خۆجێی یەمەن ژمارەیەک شوێنی حوسییەکان بە هێرشی ئاسمانی و موشەکی تۆماهۆک کراونەتە ئامانج وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی حوسییەکان لە ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.

وتیشی گورزی گەورە و قورسیان لە حوسییەکان وەشاندووە و چەندین عەمباری چەک و تەقەمەنی و درۆنیان کردووەتە ئامانج.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە هێرشەکان بە فڕۆکە و کەشتی و ژێردەریایی ئەنجامدراون. دوو کاربەدەستیش وتوویانە هێرشەکان بە پاڵپشتی ئوسترالیا و کەنەدا و بەحرەین و هۆڵەندا ئەنجامدراون.

لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستێکی حوسییەکان بە ناوی عەبدولقادر ئەلمورتەزا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لەسەر پەیجەکەی لە ئێکس نووسیویەتی بۆردومانی سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی حودەیدە و سەعدە و ذمار.

XS
SM
MD
LG