Accessibility links

سەرچاوەکان: نەوجەوانێکی کورد کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرابوو گیانی لەدەستداوە


بەرزین حەمزەزادە
بەرزین حەمزەزادە

نەوجەوانێکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە لە دەمی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو وە بەگوتەی کەسوکارەکەی لە زینداندا ئەشکەنجەدرابوو، دوای 13 مانگ لە "برینداربوونی بەهۆی ئەشکەنجەدانی" لە کاتی نەشتەرگەرییەک لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە ئورمییە گیانی لە دەستدا.


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی دەڵێت بەرزین حەمزەزادە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کاتێک تەمەنی 15 ساڵ بوو لەلایەن هێزەکانی ئێرنەوە دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەشکەنجە درابوو.

ڕێکخراوەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەمزەزادەوە دەڵێت ئەو منداڵە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا "هەردوو گورچیلەی بەهۆی سەختی زەربەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەستدابوو و توشی تێکچوونی کارکردنی فیزیۆلۆژیکی ببوو."

بە پێی گوتەی کەسێکی تری نزیک لە بەرزین پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبووە " بەڵام بەهۆی ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستبەسەربوونیدا داوی ئازاد کردنی چەند جارلە هۆش خۆی چووە."

سەرچاوەکە دەشڵێت لە ڕۆژی سێشەممەوە کە بەرزین گیانی لەدەستداوە " ناوەندە ئاسایشییەکان بنەماڵەی حەمزەزادەیان لەژێر گوشار داناوە " بۆ ئەوەی ڕێگە بگرن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە میدیاکان.

بەرزین حەمزەزادە لە دەمی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران، لە سەرتای مانگی 12ی ساڵی 2022 لە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن نزیکەی یەک هەفتە ئەشکەنجە دراوە و نیشانەکانی تێکچوونی تەندروستی چەند ڕۆژێک پاش ئازادکردنی دەرکەوت.

هەواڵی مەرگی ئەم نەوجەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بووەتەوە و خەڵک و لایەنەکان کاردانەوەیان هەبووە.

خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی، لەکاتێکدا لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەرکرابوو، سەری هەڵدا.

XS
SM
MD
LG