Accessibility links

ئێران: ڕاپۆرتە نوێیەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ شتێکی نوێی تێدا نییە

ئێران ڕادەگەیەنێت "هیچ شتێکی نوێ" لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا نییە کە دەڵێت، ئێران بەم دواییە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرزی خێراتر کردووە دوای چەند مانگێک لە خاوبوونەوە.

محەمەد ئیسلامی، بەرپرسی باڵای ناوکی ئێران، دەڵێت "ئێمە هەمان لەسەدا 60 مان بەرهەم دەهێنا، هیچمان نەگۆڕیوە و هیچ توانایەکی نوێمان زیاد نەکردووە".

ڕۆژی سێشەممە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند ئێران " جارێکی دیکە خێرایی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە ڕێژەی 60٪ زیاد کردووە."

ئاژانسەکە گوتیشی "ئێران لە کۆتایی مانگی یازدە، بڕی هێکزافلۆرایدی یۆرانیۆمی 60%ی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز بۆ نزیکەی 9 کیلۆ لە مانگێکدا زیادکردووە."

یۆرانیۆم پیتێنراو بە ڕێژەی 60٪ نزیکە لە ئاستی سەدا 90 کە بۆ دروستکردنی چەک پێویستە.

ئێران بە بەردەوامی ڕەتیدەکاتەوە هیچ خواستێکی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی هەبێت و سورە لەسەر ئەوەی کە چالاکییەکانی بە تەواوی ئاشتیانەن.

پێدەچوو ئێران لە ماوەی ڕابردوودا پیتاندنی خۆی خاو کردبێتەوە بەهۆی هەوڵەکانی دانوستانە نافەرمیەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان.

بەڵام لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ناکۆکی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر بووە و هەریەکەیان ئەویتریان تۆمەتبار کردووە بەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەورەتر دەکەن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG