Accessibility links

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێک لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم دوادەخات


دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دواخست بۆ مانگی داهاتوو.
دادگاکە لە دانیشتەنەکەی 27ی مانگی 12ی 2023ی دا بڕیارەکەی لە بارەی سکاڵایەکی سەرۆکی فرانکسیۆنی یەكیتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان دواخست.
ئەمە حەوتهەم جارە دادگا بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوابخات.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی 2 ی مانگی پێنجی 2023، لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە. یەکێتی داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمان لەیەک بازنەییەوە بگۆڕێت بۆ چوار بازنەیی و کورسی پێکهاتەکانیش بەسەر بازنەکاندا دابەش بکرێت.
ڕەنگە لە ئەگەری سەرگرتنی سکاڵاکە، پێنج کورسی کۆتای تورکمان و کورسییەکی کۆتای ئەرمەن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و سیستەمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی دەگۆڕێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ڕۆژی 25 ی مانگی 2 ی ساڵی داهاتووی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.




XS
SM
MD
LG