ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دانەوەی پاشەکەوتی موچەی موچە خۆرانی هەرێم بە مە حاڵ دەزانێت و دەڵێت،" ئێستا موچە خۆر خەمی وەرگرتنەوەی موچەکەیەتی نەک وەرگرتنەوەی پاشەکەوتەکانی کە لەلای حکومەتە."
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" تەنها لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی 10 موچە بەتەواوی نەدراوە بەموچە خۆر، حەوت موچەیان لە 2020 بووە لەگەڵ موچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ئەمساڵ، هەر لەم کابینەیە 10 موچەش بە لێبڕینەوە دراوە."
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتیشی،" کۆی گشتی ئەو پارانە سەرووی 11 تریلۆن دینارە، ئەمە جگە لە پلە بەرزکردنەوەی موچە خۆران ئەویش بە نزیکەی 2 تریلۆن دینار دە خەڵمێنرێت."
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن بەرێوەبەرێکی بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری پەروەردەی گەرمیان دراون بە دەنگی ئەمەریکا لەساڵی 2015 چوار موچەی تەواو دابەشنەکراوە و لە تەواوی مانگەکانی 2016 ش چارەکە موچە دراوە بەموچە خۆران و بۆ ماوەی یانزە مانگی ساڵی 2017 ش بەهەمان شێوە موچە دا بەشکراوە و ئەوەی نەدراوە کرا بە پاشکەوت، کەچی لە 2018 پاشکەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕێژەی پاشەکەو تەکە لە نێوان 15% تا 25% بوو بۆ تەواوی مانگەکان و لە 2020 یش حەوت موچەی تەواو نەدراوە و چوار موچەش بەلێبڕینەوە دراوە.
کەنعان ڕەحمان یەکێکە لەو مامۆستایانەی کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە کەرتی پەروەردە دەکات و کۆی گشتی ئەو پارانەی کە لە لای حکومەتە بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕووندەکاتەوە و دەڵێت،" لە 2015 بڕی 3 ملیۆن و 19 هەزارم لەلای حکومەت بەناوی پاشکەوتەوە، هەروەها لە 2016 بڕی 5 ملیۆن و 532 هەزار و لە 2017 بڕی 6 ملیۆن و 359 هەزار و 2018 بڕی دوو ملیۆن زیاتر و لە 2020 بڕی 7 ملیۆن و 311 هەزار و لە 2023 بڕی یەک ملیۆن و 18 هەزار دینارم لەلای حکومەتە، واتا گەر کۆی بکەینەوە دەکاتە 27 ملیۆن و 375 هەزار دینار."
ئەو مامۆستایە وتیشی،" گەر پلە بەرزرکردنەوەم بۆ بکرایە ئەوە بڕی 6 ملیۆن ترم دەکەوتە لای حکومەت، واتا ئێستا دەیکرد بە نزیکە 35 ملیۆن دینار."
لە 25 مانگی 3 ی ئەمساڵ دادگای نێوبژیوانی پاریس بڕیاریدا بە ڕاگرتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە، ئەوەش وایکرد قەیرانەکان لەهەرێمی کوردستان زیاتر قوڵبکاتەوە و موچەی موچە خۆران بکەوێتە بەرداشی نێوان دوو حکومەت و هەریەکەیان ئوباڵی دابەش نەکردنی بخەنە ئەستۆی یەکتر.
دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا ڕای حکومەت بزانیت لەسەر دانەوەی پاشکەوتی موچە و پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتی هەرێم کرد، بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون.
ئایە پاشکەوتی موچە کەی دەدرێتەوە؟
حسام حەکیم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان لەبارەی ئەوەی حکومەتی ئێستا توانای دانەوەی پاشکەوتی موچەی موچە خۆرانی هەیە بەدەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند،" کاتی دەوێت لەو بڕوایە دام بە ئاسانی نەدرێتەوە، بەڵام چاوەڕوانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین بزانین ئایا گۆڕانکاری دەبێت یاخود نا، گۆڕانکاری دەبێت لە سیاسەتی دارایی و ئابووری هەرێم یان نا، ئەو کات دەکرێت موچە خۆران مانگانە شتێکیان بۆ بگێردرێتەوە، یاخوود لەگەڵ بەغداد ڕێک بکەون لە داهاتی ئەو نەوتەی بەگران دەفرۆشرێت یان ئەوەی کە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە لەوە پاشکەوت بدرێتەوە."
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەکات،" دەکرێت لە هەمواری بودجە دا کارێک بکرێت یاخود بەغداد هاوکار بێت لە دانەوەی پاشکەوت ئەم سەرچاوانە هەیە، بەڵام لە ئێستا دا هیچ ئومێدێک نیە تاوەکو پەرلەمانی تازە هەڵنەبژێردرێت، یان لەساڵی ئایندە بەتەواوی پێش چاو ڕوونی دەبێت."
ڕاپۆرتی دیار جەمال