Accessibility links

ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستمی حوکمڕانی کوردانی ڕۆژئاوا هاتووەتە ئاراوە، چین؟


چەند ڕۆژ پێش ئیستا ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر "پەیماننامەی نوێی کۆمەڵایەتی" بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و نوێنەرانی ئەنجومەنی یاسادانانی حەوت کانتۆنەکەی ئەو هەرێمە پەسەند کرد.

لە پەیماننامە کۆمەڵایەتییە نوێکەدا، ناوی بەڕێوەبەرایەتییەکە گۆڕدراوە و بووە بە "بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا". ئەو بەڕێوەبەرایەتییە خۆسەرە بووەتە هەرێمێک کە 7 ناوچەی جیا لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە دێرەزور، ڕەقە، تەبقا، منبج، جەزیرە، فورات، عەفرین و شەهبا.

زۆرکەس بەلایەوە پرسیارە کە ئەم پەیماننامە نوێێەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جیاوازی چییە لەگەڵ پەیماننامەکەی پێشوو و هەروەها ئەو گۆڕانکارییانە چین کە کە لە سیستمی حوکمڕانی کوردانی ڕۆژئاوا هاتووەتە ئاراوە؟

شرۆڤەکاری سیاسی هۆزان عەفرینی لە گفتوگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لەو گۆڕانکارییانە لە سیستمی ئیدارەی خۆسەر دەکات و جیاوازی و لێکچوونەکانی نێوان ئیدارە و دەسەڵاتی کوردیی لە عێراق و سوریا بەراورد دەکات.

گفتوگۆ لەگەڵ شرۆڤەکاری سیاسی، هۆزان عەفرینی
please wait

No media source currently available

0:00 0:13:32 0:00
XS
SM
MD
LG