Accessibility links

جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییەكان لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت


کوردانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق، ڕۆژی هەینی، 15ی ئەم مانگە جەژنی ڕۆژوی ئێزدییەكان پیرۆز دەکەن.

ئێزدییەکان ساڵانە لە مانگی دوانزەدا سێ ڕۆژ (سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە) بەڕۆژوو دەبن و لە ڕۆژی چوارەمدا کە دەکەوێتە ڕۆژی هەینیەوە جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكان بەڕێوەدەچێت.

لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا ئێزدییەکان نوێژ دەکەن و خۆیان لە خواردن و خواردنەوە و چێژوەرگرتن لە ژیان و کارکردن بەدوور دەگرن.

دوای تەواوکردنی ڕۆژووەکە، لە ڕۆژی جەژندا هەمووان بەیانی زوو دەچنە گۆڕستانەکان و خەیری مردووەکانیان بەسەر خەڵکی هەژار و دەوروبەریاندا دابەش دەکەن.

له‌و جه‌ژنه‌دا ئێزدییەكان پیرۆزبایی و گەردن ئازادیی لەیەكدەكەن و سەردانی خزم و کەسوکاریان دەکەن.

ئێزیدییەكان ساڵانە حەوت جەژنیان هەیە و لەدوای جەژنی چوارشەممە سورەوە، ئەمە پیرۆزترین جەژنی ئێزدییه‌كانه‌.

XS
SM
MD
LG