Accessibility links

ئێرانییەکان لە دوای 8 ساڵ گەشتەکانی عومرە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکەنەوە


میدیاکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بڵاویان کردەوە حاجیانی ئێرانی لە دوای هەشت ساڵ، بۆ یەکەمجار لە 19ی مانگی دوازدەوە گەشتەکانی خۆیان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش لە نوێترین هەنگاوی بەرەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ڕکابەری بەرهەمهێنەری نەوتی کەنداودا.

ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە فەرمی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە 10 فڕۆکەخانەی سەرانسەری ئێرانەوە دەڕۆن و ئەو ئێرانییانە دەگوازنەوە کە گەشتی عومرە ئەنجام دەدەن بۆ شاری مەککەی پیرۆز لە سعودیە.

چین لە مانگی 3ی ئەمساڵدا نێوەندگیری ڕێککەوتنێکی کرد کە تیایدا ئێران و سعودیە پەیوەندی دیپلۆماسی تەواویان دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 پەیوەنییەکانی هەردوولا پچڕان بەهۆی لەسێدارەدانی پیاوێکی ئایینی موسڵمانی شیعە لەلایەن ڕیاز و دواتر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران.

لە ساڵی 2016ەوە حاجیانی ئێرانی تەنیا توانیویانە حەج ئەنجام بدەن، کە ئەرکێکی ئایینییە بۆ موسڵمانان، بەڵام ئێستا ئێرانییەکان دەتوانن عومرەش ئەنجام بدەن کە دەتوانرێت لە هەر کاتێکی ساڵدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە بە ئامانجی دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تریشە جگە لە گەشتەکانی عومرە کە پایتەختەکانیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

فارس ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی دووی 2024 زیاتر لە 70هەزار حاجی ئێرانی گەشت بۆ سعودیە بکەن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG