Accessibility links

شەش هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی " ئەندامێتی و هاوکاریکردنی" حزبێکی کوردی لە ئێران سزا دەدرێن  


شەش هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبە کوردییەکان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستن دەڵێن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی " ئەندامێتی و هاوکاری کردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ئەو شەش هاووڵاتییەی داوە.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەم بارەیەوە هیچی بڵاو نەکردووەتەوە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ نێوی هەر شەش هاووڵاتییەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت " عبدولکەریم کاکول، سولەیمان شاروێرانی، خدر عبدوڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە کۆی گشتی 8 ساڵ و شەش مانگ (سزای) بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە."

بە گوێرەی ڕێکخراوەکە ئەو هاووڵاتیانە لە مانگی حەوتی ئەم ساڵەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر بوون.

.

XS
SM
MD
LG