Accessibility links

مامۆستایەکی زمانی کوردی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای 11 ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا دەسەپێندرێت  

سەیوان ئیبراهیمی
سەیوان ئیبراهیمی

ڕێکخراوەکانی کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی ناو ئێران دەبەستن ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند سەیوان ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، سزای 11 ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندراوە.

سزاکە لە لایەن دادوەر کەرەمی لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە دراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئیبراهیمی بە تۆمەتی " دروستکردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایش" سزای 10 ساڵ زیندانیکردن دراوە و هەروەها یەک ساڵیش بە تۆمەتی " پڕوپاگەندە کردن دژی حکومەت" سزا دراوە.

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی کە هاوژینی زارا محەمەدی زیندانی کراوە، لە مانگی هەشتی ئەمساڵیشدا لە لقی 106ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش" سزای ساڵێک زیندانی کردن، دوورخستنەوە و لێدانی 40 قامچی درابوو.

لە دادگای پێداچوونەوەکەدا لە کاتێکدا سزای زیندانیکردنی و لێدانی قامچی پەسەند کرا، بەڵام سزای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان هەڵوەشایەوە.

سەیوان ئیبراهیمی لە کاتی بەدواداچوون دۆسێی زارا محەمەدی هاوژینی، لە 3ی مانگی یەکی2023 لە نێو دادگای سنە دەستبەسەر کرا و دوای چەند رۆژ بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام جارێکی دیکە لە 18ی مانگی 1ی 2023 دەستگیر کرایەوە و دوای 27 رۆژ بە کەفالەت ئازاد کرایەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG