Accessibility links

هونەرمەند تاهیری خەلیلی لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکات


هونەرمەندی ناوداری کورد تاهیری خەلیلی کە بە گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکانی ناسرابوو ڕۆژی یەکشەممە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند کاتژمێر 12ی نیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ لە بوونی ترمێک له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلیه‌.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن مەرگی ئەو هونەرمەندە بەهۆی جەڵدەی مێشەکەوە بووە.

هونەرمەند تاهیری خەلیلی خاوەنی دەیان گۆرانی و سروودی نیشتمانییە و هەرە بەناوبانگترینیان " لە قەندیلی سەربەرزەوە."

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری هونەرمەند دەکات و کورتەیەکیش لەسەر ژیانی بڵاو دەکاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کورستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت "هونەرمەند تاهیر خەلیلی جگە لەوەی خاوەنی دەنگێکی رەسەن بوو، مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندان دەکەین و هاوبەخشی ماتەمیانین."

هەونەرمەند تاهیری خەلیلی لە ساڵی 1956 لە شاری بۆکان لە دایک بووە و ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. بڕیارە ڕۆژی دووشەممە هەر لە سلێمانی بە خاک بسپێردرێت.

XS
SM
MD
LG