Accessibility links

ئیسرائیل: لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستدا، 14 ئیسڕائیلی و 42 فەڵەستینی ئاڵوگۆڕ دەکرێن


کاربەدەستانی ئیسڕائیل ڕۆژی شەممە 25ی مانگی یازدە ڕایانگەیاند لە دووهەمین ڕۆژی وەستانی چوار ڕۆژەی شەڕ لەگەڵ حەماسدا، بڕیارە لە بەرامبەر ئازادکردنی 14 ئیسرائیلی ڕفێندراو لە لایەن حەماسەوە، 42 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ حەماسدا کە وا ڕێککەوتوون لەبەرامبەر ئازادکردنی هەر بارمتەیەکی ئیسرائیلیدا، سێ زیندانی فەلەستینی ئازاد بکرێن.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان وردەکاری زیاتریان لەبارەی ناوی بارمتەکان و زیندانییەکان نەخستوەتەڕوو، تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو فەلەستینیانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن تێکەڵەیەکن لە زیندانیانی ژن و پیاو.

ڕۆژی هەینی و لە یەکەم ڕۆژی وەستانی کاتی شەڕەکەدا، 13 بارمتەی ئیسرائیلی و 39 زیندانی فەلەستینی ئاڵوگۆڕ کران. هەروەها 10 تایلەندی و یەک فلیپینیش ئازادکران.

ئەو فەلەستینیانەی ڕۆژی هەینی ئازاد کران، بریتی بوون لە 24ژن و 15 پیاوی گەنج. پیاوەکان زۆربەیان تەمەنیان لە خوار 18ساڵەوە بووە کاتێک بە "تاوانی دژی ئاسایشی ئیسرائیل" تاوانبار کراون.

بڕیارە لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی 50 بارمتەی ئیسرائیلی لە منداڵ و ژنان دیکە ئازاد بکرێن لەو ماوەیەشدا سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ لەناوبردنی حەماس لە غەززە ڕابگرێت.

سەرچاوە/فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG