کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دوای ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، جۆو بایدن، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی قەتەر و میسر گفتوگۆی کردووە.
سەرۆک بایدن لەگەڵ خێزانەکەی لە ڕۆژی جەژنی سوپاسگوزاری لە دوورگەی نانتاکیت لە ویلایەتی ماساچوسێتس لە پشوودان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، وردەکاری گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سەرکردەکان دواتر بڵاو دەکرێنەوە.
هەروەها بایدن لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەریش قسەی کرد.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل و حەماس بۆ ماوەی 4 ڕۆژ شەڕ ڕابگرن.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل، 50 بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون لەگەڵ 150 زیندانیکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز