Accessibility links

خامەنەیی داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل "بۆ ماوەیەکی دیاریکراو" بپچڕێنن


میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بڵاویان کردەوە کە ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێران داوای لەو وڵاتە ئیسلامیانە کردووە کە پەیوەندیە سیاسیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە لانیکەم “بۆ ماوەیەکی دیاریکراو” ئەو پەیوەندییانە بپچڕێنن، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی داوای قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوت و خۆراکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئیسرائیل کرد.

خامەنەیی، پێش ئەوەی دووپاتی بکاتەوە کە ئەرکی سەرەکی حکومەتە ئیسلامییەکان دەبێت بڕینی وزە و کاڵاکان بێت لەگەڵ ئیسرائیل، وتی: هەندێک لە حکومەتە ئیسلامییەکان لە مەجلیسەکاندا تاوانەکانی ئیسرائیلیان شەرمەزار کردووە، لە کاتێکدا هەندێکیان نەیانکردووە. ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە.

خامنەیی گوتیشی: حکومەتە ئیسلامییەکان لانیکەم دەبێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن.

هاوکات لە میانەی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە لە 11ی ئەم مانگە لە پایتەختی عەرەبستانی سعودیە بەرێوەچوو، دەوڵەتە ئیسلامییەکان ڕازی نەبوون سزای بەرفراوان بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنن، وەک ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران داوای کردبوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG