Accessibility links

ڕاپۆرتەکانی IAEA: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرەوپێش بردووە


بەپێی ڕاپۆرتە نهێنییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، ئێران بەشی سێ بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە ڕێژەی لەسەد 60 هەیە کە نزیکە لەو ئاستەی کە بۆ چەک پێویستە. جگە لەوەش ئێران لە بابەتە گرنگەکاندا بە تەواوی هاوکاری ئەو دەزگایە ناکات.

یەکێک لەو دوو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژی چوارشەممە دەستی ڕۆیتەرز کەوتووە ئاماژە بەوە دەکات یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئاستی 60% ی ئێران لە 4ی مانگی نۆوە بە ڕێژەی 6.7 کیلۆ زیادی کردووە و گەیشتووەتە 128.3 کیلۆگرام.

ئەمەش زیاترە لە سێ هێندەی نزیکەی 42 کیلۆگرام کە بە پێناسەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕووی تیۆریەوە بەسە بۆ بۆمبێکی ئەتۆمی ئەگەر زیاتر بپیتێندرێت.

بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێت بگاتە نزیکەی %90.

لە ڕاپۆرتی دووهەمدا کە ڕۆژی سێشەممە لەلایەن ئاژانسەکەوە بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە هێشتا هیچ پێشکەوتنێک لە دوو پرسی گرگ لە ئێراندا نەبووە:

وەرگرتنی چاودێری زیاتر لەو ئامێرانەی کە دووبارە دانرایەوە دوای ئەوەی لە

ساڵی ڕابردوو لەسەر فەرمانی تاران لابرا، و وەرگرتنی وەڵام لەسەر سەرچاوەی گەردیلەکانی یۆرانیۆم کە لە دوو شوێنی ڕانەگەیەندراودا دۆزراونەتەوە.

ئەمە دووهەمجارە لەسەریەک کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتی سێ مانگی خۆیدا باس لەوە دەکات کە هیچ پێشکەوتنێک لە هیچ کام لەم دوو پرسەدا نەبووە لەگەڵ ئێراندا.

XS
SM
MD
LG