سەربازانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە چالاکوانێکی فەلەستینییان لە کەناری ڕۆژئاوا دەستگیرکرد کە لە تەمەنی هەرزەکارییەوە وەک پاڵەوانێک سەیر دەکرێت، بە گومانی هاندانی توندوتیژی، بەڵام دایکی ئەو قسەیەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە لەسەر بنەمای پۆستێکی ساختەی ئینستاگرام دەستگیرکراوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، عەهد تەمیمی تەمەن 22 ساڵانیان لە گوندی نەبی ساڵح لە کەناری ڕۆژئاوا دەستگیرکردووە. تەمیمی لە ساڵی 2017دا ناوبانگی دەرکرد کاتێک لە تەمەنی 16 ساڵیدا زلەیەکی لەو سەربازە ئیسرائیلییە دابوو کە چووبووە سەر گوندەکەیان. ئەو و کەسانی دیکە ساڵانێکە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی خاک و ناوچەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت تەمیمی گومانبارە بە "هاندانی توندوتیژی و ئەنجامدانی چالاکیی تیرۆریستی". نەریمان تەمیمی دایکی دەڵێت، زیاتر لە دەیان سەربازی ئیسرائیلی لە شەودا خۆیان کردووە بە ماڵەکەیاندا و کچەکەیان دەستگیرکردووە.
دایکی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەڵێن گوایە کچە گەنجە "پۆستێکی هاندەرانەی نووسیوە و داوای کوشتنی دووبارە نیشتەجێبوان دەکات و دەڵێت ئەوەی هیتلەر کردوویەتی بەس نییە." بەڵام عەهد تەمیمی ئەکاونتی ئینستاگرامی نییە."
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل وێنەیەکی ئینستگرامەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە پێدەچێت پۆستێکی ئینستاگرام بێت لەلایەن ئەکاونتێکەوە وەرگیرابێت کە ناو و وێنەی تەمیمی لەسەرە. دەقەکە هەڕەشەی "سەربڕینی" دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوای ئیسرائیلی کردووە.
ڕۆیتەرز نەیتوانی شوێنی ئەو ئەکاونتە ئینستاگرامە بدۆزێتەوە کە ناوی "ahed_tamimi15"ی لەسەر بوو، یان بە شێوەیەکی سەربەخۆ سەرچاوە سەرەکییەکەی وێنەکە بسەلمێنێت. تا ئێستاکە سوپا هیچ لێدوانێکی لەسەر وێنەکە نەداوە.
دوای ئەوەی تەمیمی کاتیخۆی زلەیەکی لە سەربازەکەدا بوو و بەهۆی ئەوەوەی دانی نابوو بە تاوانەکەیدا تومەتەکەی کەمکرابۆوە بۆ سزای 8 مانگ زیندانیکردن و تۆمەتەکانی دەستدرێژیکردنیشی لەخۆگرتبوو.
ئەو یەکێکە لەو سەدان کەسەی کە دەستبەسەرکراون لەو ناوچیەدا دەژی کە وا بۆ ماوەی مانگێکە شەڕ و بۆردومانەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لەتاوسەندندایە.
ئیسرائیل دەڵێت دەستگیرکردنەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە بەوەوەی کە ئامانجیان پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانە، لەکاتێکدا هێرشێکی زەمینی دژی چەکدارانی حەماس لە غەززە دەستپێکردووە، دوای ئەو هێرشە کوشندەیەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە 7 ی مانگی 10 دا کردی کە بووەهۆی کوژرانی 1400 ئیسرائیلی و هاووڵاتیانی بیانی و بە بارمتەگرت زیاد لە 240 کەس.
بەهۆی ئەو هێرشەی حەماسەوە توندوتیژی لە کەرتی غەززە هەڵگیرسا و شەڕێکی بەردەوام لە نێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسدا بەرپابوو، هەر لە تاوسەندنیشدایە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٧ی مانگی 10ەوە سەربازانی ئیسرائیل لانیکەم 141 فەلەستینییان بەتایبەتی لەو ناوچەیە کوشتووە کە 43 یان منداڵن.
ڕۆیتەرز