Accessibility links

نەتانیاهۆ دەڵێت ئیسرائیل کراوەیە بۆ وچانێکی کوت لە شەڕەکەدا تا هاوکارییە مرۆییەکان بگەن و بارمتەکان ئازاد بکرێن


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل بیر لە وچانێی کورتخایەن لە کردارە سەربازییەکاندا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بدات کەلوپەلی مرۆیی بگاتە کەرتی غەززە، یان ئەو بارمتانەی کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە گیراون دەربچن، بەڵام ئاگربەستێکی گشتی لە شەڕی یەک مانگی ئیسرائی لەگەڵ حەماسدا بە دوور دەزانێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی نادیار لە ئاسایشی گشتی غەززەدا بەرپرسیار بێت، پاش بە دەستهێنانی ئامانجەکەی لە بنبڕکردنی بزووتنەوەی حەماس.
نەتانیاهۆ وتی کاتێک ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییە ئاسایشیەمان نییە، ئەوەی هەمانە، تەقینەوەی تیرۆری حەماسە لەسەر ئاستێک کە ئێمە قەت بیرمان لێ نەکردبووەوە.
کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سەرۆک جۆو بایدن و نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ئەگەری وەستانی تاکتیکی کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاووڵاتیانی سڤیل لە غەززە بدەن بە سەلامەتی لە ناوچەکانی شەڕی بەردەوامی غەززە دەربچن و دڵنیابوون لەوەی کە هاوکارییەکان دەگاتە دەستی ئەوهاووڵاتیانە سڤیلیانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە و بۆ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە چۆن بتوانرێت بارمتەکان ئازاد بکرێن.

XS
SM
MD
LG