Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا درۆنێکی دیکەی تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەخەنە خوارەوە


هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری شاری حەسەکە ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستە خوارەوە، دوای ئەوەی لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە ناوچەی تەل بیدەری سەر بە پارێزگای حەسەکە نزیک دەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی کە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکات به میدیاکانی نزیک له هەسەدەی ڕاگەیاند " فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی تورکیا له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری تورکیاوه هەڵدراوە و لە ناوچەی تەل بیدەری سەر بە پارێزگای حەسەکە نزیکبووەتەوە ".

ئەمە دووهەمین درۆنی تورکیایە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەخرێتە خوارەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژ، سوپای تورکیا 3 بنکەی لە قامشلۆ کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووتەوە.

XS
SM
MD
LG