Accessibility links

ئیسرائیل دەوروبەری گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە بۆردومان دەکات


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێرشی ئاسمانییان لە نزیک گەورەترین نەخۆشخانەی غەزە دەستپێکرد کە ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و دەیان هەزار فەڵەستینی تێدایە.

ئیسرائیل دەڵێت حەماس، ناوەندێکی فەرماندەیی لە ژێر نەخۆشخانەی ئەلشیفادا هەیە.

ئەم هێرشانە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو "قۆناغێکی نوێ"ی لە شەڕی ئیسرائیلدا دژ بە حەماس ڕاگەیاند، ئەمەش سێ هەفتە دوای هێرشە کوشندەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7 ی مانگی دە دا.

هێزە زەمینیەکانی ئیسرائیل لە کۆتایی هەفتەدا چوونە ناو غەزەوە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی و دەریاوە بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد.

بۆردومانەکە کە لەلایەن خەڵکی غەززەوە بە کوشندەترین بۆردومان وەسفکرا، ڕۆژی هەینی زۆربەی پەیوەندییەکانی ناوچەکەی کە ژمارەی دانیشتوانی 2.3 ملیۆن کەسە لەگەڵ جیهان دابڕی.

دانیشتوان دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە زۆربەی ڕێگاکانی بەرەو نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە شاری غەززە وێران کردووە، کە بەشێکە لە باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل داوای کردووە چۆڵبکرێت.

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG