Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: هێرشی سەر هێزەکانمان لە هەولێر تەنها زیانێکی ماددی کەمی هەبووە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هێرشی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی لە شاری هەولێر پشتڕاستکردەوە بەڵام هێرشەکەی بە "شکستخواردوو" وەسفکرد.

پات رایدەر، وتەبێژی پەنتاگۆن، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕۆژی پێنجشەممە 26ی مانگی دەی 2023 ڕایگەیاند، "ئێمە ئاگاداری هێرشێکی ئەمڕۆین دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی هەولێر لە عێراق، کە سەرکەوتوو نەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەندێک زیانی کەم بە ژێرخانی ئابووری کەوتووە."

وتەبێژی پەنتاگۆن ڕاشیگەیاند لە 17ی ئەم مانگەوە ژمارەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا گەیشووەتە 16 هێرش.

لە چەند ڕاگەیاندنێکی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکراوەتەوە کە گروپێک بە ناوی مقاوەماتی ئیسلامی عیراق بەرپرسیاریتی بۆردومانەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG