Accessibility links

لایەنگرانی حەماس لە عێراق ڕێگەدەگرن لە گەیاندنی نەوت بۆ ئوردون


سەدان عێراقی کە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێگری دەکەن لە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکانی نەوتی خاو بۆ ناو ئوردن. خۆپیشاندەران دەڵێن ڕێگە نادەین نەوتی عێراق هەناردە بکرێت بۆ ئەو وڵاتانەی ڕێککەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە.

نزیکەی 800 لایەنگری هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە دەروازەی سنووریی سەرەکی عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن گردبوونەوە، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ غەززە و داوای کۆتاییهێنانی بۆردومان و گەمارۆدانی ناوچەکەیان دەکرد.

عێراق ڕۆژانە نزیکەی 15 هەزار بەرمیل یان بۆشکە نەوتی خاو لە ڕێگەی تانکەرەوە ڕەوانەی ئوردن دەکات.

شانشینی ئوردون یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبیانەی پەیمانی ئاشتی و مێژوویەکی دوورودرێژی پەیوەندی ئاسایشی نزیکیان هەیە لەگەڵ ئیسرائیلدا.

ئەو دەروازەیە کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار نزیکترین خاڵی سنوورییە لە عێراقەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین.

بەرپرسێکی عێراقی بەو مەرجەی ناوی ئاشکرا نەکرێت دەڵێت، ڕێگریکردنی خۆپیشاندەرەکان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەستیپێکردووە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە لانیکەم 70 بارهەڵگر کە نەوتی خاویان هەڵگرتووە بە دەروازەکەدا تێپەڕ دەبن، ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران ڕێگرییان نەکردووە لە تێپەڕبوونی خەڵک یان کەلوپەل و کەرەستەی دیکە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG